١٢ کانونی یەکەم ٢٠١٦ - ١٤:٤٥
بەھۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لەشاری فەللوجە ٨ کەس کوژران

تەقینەوەی یەکەم خاڵێکی پشکنینی خۆرئاوای فەللوجەی کردۆتە ئامانج و دووەمیشیان لەنزیک قاوەخانەیەکی ناوەڕاستی شارەکەدا روویداوە.

بەھۆی تەقینەوەی دوو ئۆتۆمبیلی بۆمبڕێژکراو لەشاری فەللوجە ٨ کەس کوژران.

به پێی هەواڵ دەریی ئەهلو بەیت(ع) ، ابنا: لەوبارەیەوە پۆلیسی شاری فەللوجە رایگەیاند، تەقینەوەی یەکەم خاڵێکی پشکنینی خۆرئاوای فەللوجەی کردۆتە ئامانج و دووەمیشیان لەنزیک قاوەخانەیەکی ناوەڕاستی شارەکەدا روویداوە.

گروپی تیرۆریستی داعشیش بەرپرسیارێتی پەلامارەکانی گرتەئەستۆ.

لەلایەکی تریشەوە فالح عیساوی جێگری سەرۆکی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار رایگەیاند قەدەغەکردنی ھاتووچۆ لە فەللوجە کۆتاییھاتووە کە پێشتر بەھۆی پەلامارەکانەوە راگەیەندرابوو.

روونیشیکردەوە کە ژیان لەشارەکەدا ئاسایی بۆتەوە و ھێزە ئەمنییەکانیش بۆ پاراستنی ئاسایش، لە فەللوجەدا بڵاوکراونەتەوە.